سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی له لیژنه‌كانی یاسایی و مافی مرۆڤ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆ و ئاسایش پێكهێنا، بۆ لێكۆڵینه‌وه له خۆپێشاندانه‌كان، لیژنه‌كه ده‌ڵێت ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشت خۆپێشاندانه‌كان هه‌بووه، كه‌سانێك ویستوویانه پشێوی بنێنه‌وه، چه‌ك و ئاگر و به‌رد به‌كارهاتووه.
خدیجه عومه‌ر مزووری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له خۆپێشاندانه‌كانی دو هه‌فته‌ی ڕابردووی سنۆری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، به خانى نیوزی وت، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراو سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیانیان كرد، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و خۆپێشاندانه‌كان كه چه‌ندین كه‌سی تێدا كوژرا و برینداربوو و باڵه‌خانی زۆر له حزب و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تیان سوتاند.
خدیجه عومه‌ر وتیشی: به‌پێ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و زانیاریانه‌ی ئێمه كۆمان كرده‌وه هیچ یه‌كێك له خۆپێشاندانه‌كان مۆڵه‌تی فه‌رمی نه‌بووه، به‌ڵگه بۆیان ده‌ركه‌وت ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشتی ئه‌و خۆپێشاندانه‌كان هه‌بووه، ویستراوه خۆپێشاندانه‌كان ئیستغلال بكرێت پشێوی بندرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كۆمه‌ڵێك گرۆپ به ده‌مامكه‌وه كاتێك ده‌ڕۆشتنه سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و باره‌گا حزبییه‌كان زۆر به‌شاره‌زای كامێره‌كانی چاودێریان شكاندووه، پاشان بیناكانیان سوتاندووه، بۆیان ده‌ركه‌وت كاتێك هێزه‌كانی ئه‌منیی بڵاوه‌یان به خۆپێشانده‌ران ده‌كرد، زۆر به كاتێكی كه‌م له شوێنێكی تره‌وه كۆده‌بوونه‌وه، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ پێشتر گرۆپه ڕێكخراون خۆپێشاندهرهكانیش هیچ فه‌رمان به‌ریان تێدانه‌بووه منداڵ و گه‌نج بوون ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵ بوون.
له خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین 12 كه‌س كوژراون، برینداری زۆریش هه‌یه و باره‌گای حزبی و فه‌رمانگه‌ی ده‌وڵه‌ت زۆر سوتاون، له‌ناو خۆپێشانده‌ران چه‌كی جۆراوجۆر به‌كار هاتووه دژ به باره‌گا و هێزه ئه‌منییه‌كان.
خانی نیوز، عه‌زیز هه‌ورامی