شیرین فواد مەعسووم پسپۆری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت بۆ خانی نیوز، باس لە گرنگی ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کوردی، روئیایی دەوڵەتەکان بۆ کوردستان و بوونی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری بەرژەوەندی خواز بە ناو کورد لە بەغدا دژی کوردستان، قەزیەی کوردی پارەنییە بەلکو کێشەی نەتەوە و خاکمان لەگەڵ عێراق ھەیە.
شرین فوئاد مەعسووم دەربارەی رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردی دەلێت: رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردی پێوەندی بە گفتوگۆ یان کێشەی ھەبێت لەگەڵ بەغدانیە، دەبێت یەکگرتوی کورد بپارێزرێت ئەگەر کێشە ھەبێت لەگەڵ بەغدا یان نەبێت، ئەگەر بوترێت ئێمە لەگەڵ بەغدا کێشەمان نابێت شتیی وانییە کورد و بەغدا دوو جیاوازیان ھەیە، عێراق وەک سیاسەت نایەوێت کوردستان سەربەخۆبێت و ئازادی ڕۆشنبیری و ئابووری ھەرفرسەتێکیان ھەبێت ھەڕەشە لە کوردستان دەکەن، لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستاعێراقی نوێ نەتواندراوە کێشەکان چارەسەربکرێت.
مەعسووم ووتیشی: دروستکردنی کێشەی بودجە و مووچە بۆ کورد بۆ ئەوەییە کورد تەرکیزی لەسەر مووچە و بودجەبێت و مافەکانی کورد لە دەستوور پەراوێزبخرێن و تەرکیزەکان لەسەر ماددەی ١٤٠ لابەرن، مەسەلەی کوردی لەبیر بەرنەوە وای لێبکەن کورد چوارچێوەیەکی بۆ دروست بکەن ئەویش پارەبێت و کورد خوێنی داوە شەڕی بۆ پارە کردووە، کورد کێشەی خاک و نەتەوەی ھەیە نەک بودجە و مووچە.
لە بارەی ئەو پەرلەمانتارانەی کورد کە لە بەغدا لەسەنگەری عەرەبن بۆ دژایەتی خەڵک و حکوومەتی کوردستان، شرین فوئاد مەعسووم وتی: ئەو ئەندام پەرلەمانانە بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان کاردەکەن، تاوانی حزبەکانیانە کەسانی وا دەنێرنە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوان لەبەغدان پەرلەمانتار دەبێت لەبەرژەوەندی خەڵکەکەی خۆی دابێت بۆیە ڕۆشتونەتە پەرلەمان تاکو بەرژەوەندییەکانی خەڵکی خۆت بپارێزیت، بەڵام کاتێک پەرلەمانتار دەڕوات بۆ بەرژەوەندی خۆی کاردەکات ئەوە تاوانی ئەو حزبانەیە کەسانی وادەنێرن.
ھەروەھا لە بارەی ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چاکسازی لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ ئەوەی بوودجەی تایبەت بەخۆی ھەبێت، مەعسووم دەلێت: حکوومەتی نوێ کوردستان بە رژدی دەستی کردووە بە چاکسازی، بەداخەوە ٢٩ ساڵە باش ئیدارە نەدرابێت بە شەو ڕۆژێک چاک نابێتەوە، لەگەڵ ئەوەش ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی ئەوەش قورسایی بۆ حکومەت دروستکرد، ئومێدم بەم حکوومەتە ھەیە یارمەتیان بدەین کاری باش دەکەن لە کوردستان و عێراق.
شرین فوئاد مەعسووم، پسپۆری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ھەرێمی کوردستان دەلێت: پێوەندی بە کورد خۆیەوە ھەیە ئەمڕۆ دەوڵەتەکان شەڕت بۆناکەن کاتێک ھاتنە عێراق پشتیوانی کورد بوون و دەیانەوێت ببێتە ناوچەیەکی سەرکەوتوو ئەمەش بۆ کورد باشە، تاکو ئێستا کورد قەزیەی نەتەوەی بۆ دەرەوە باش شینەکردووەتەوە، ئێمە بەردەوام لە چوارچێوەی عێراق و سووریا و تورکیا و ئێران بووین، کاتێک سەددام حوسێن ڕوخا تەواو کێشەی کورد چارەسەر بوو؟ نەخێر کێشەی کورد چارەسەر نەبوو و کێشەی کورد گەورەترە کاتێک ئێمە دنیای دەرەوەمان تێگەیاند لە کێشەی کورد ئەوکات دەتوانین بڵێن دەوڵەتان پشتیوانییمان دەبن.
وتیشی: قەزیەی کوردی قەزییەکی نەتەوەییە میللەتەکەمان مافی خوراوە و قەزیەی ئێمە بودجە نییە، بۆ نموونە سەرۆک وەزیرانێکی باشیش لە بەغدا حکوم بکات نابێت ئێمە قەزیەی کورد لە بیر بکەین، خۆ ئێستە بەناو عێراق دیموکراتییە دەی خۆ مافی کورد پارێزراوە؟ نەخێر نەپارێزراوە.
خانی نیوز، عەزیز ھەورامی